کوردستانی
نرخی پیاز هاڕەیکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەمەودوا نرخی پیاز زیاتر دادەبەزێت و لە ئێستادا نرخی کیلۆیەک پیاز بە 700 دینارە لە عەلوە و گرانترین جۆریان پیازی ئێرانییە.
ئەمڕۆ هەینی 3ی ئازاری 2023 حاجی سەروەر علی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەمەودوا نرخی پیاز تا بێت هەرزانتر دەبێت، نرخی کیلۆیەک پیاز لە 2500 دینارەوە دابەزیوە بۆ 700 تاوەکو 1000 دینار و بە پێی جۆرەکانی نرخەکەی دەگۆڕدرێت ".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی پیاز لە بازاڕدا نرخی دابەزیوە و پیازی سور و سپی و هیندی و میسڕی کە ئەمانە نرخەکانیان هەرزانن و بە پێی جۆرەکەی دەگۆڕدرێت بەڵام پیازی سپی ئێرانی گرانە و نرخەکەی بۆ یەک کیلۆ دەگاتە 1900 دینار، چونکە زۆرتر لە خواردنگەکاندا بەکاردێت ".
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی پێشوو نرخی پیاز بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخەکەی بۆ هەر کیلۆیەک گەیشتە 2500 دینار کە پێشتر بە هیچ جۆرێک نرخی پیاز بەمشێوەیە گران نەبووە.
بیروڕا


