کوردستانی
بەتۆمەتی بازرگانی بە چەکەوە باندێک دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوردسات باندێکی پێنج کەسییان دەستگیرکردووە کە کاری ساختەکاری و بازرگانی کردنیان کردووە
ئەمڕۆ هەینی 3ی ئازاری 2023 پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند " مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوردسات، ڕۆژھەڵات و نەھێشتنی تاوانی ساختەکاریی توانیویانە باندێکی پێنج کەسی دەستگیر بکەن کە کاری ساختەەکاری و بازرگانییان بە چەکەوە کردووە ".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای کۆکردنەوەی زانیاری پێویست لەسەر ژمارەیەک تۆمەتبار کە لە شێوەی بانددان و پاسپۆرت و پێناس و چەندین بەڵگەنامە ساختەدەکەن و بازرگانیش بە چەکەوە دەکەن، لە چالاکییەکی هاوبەشدا مەفرەزەکانی نوسینگەکانی نەھێشتنی تاوانی کوردسات و ڕۆژھەڵات و نەھێشتنی ساختەکاریی توانییان هەر پێنج تۆمەتبارەکە لەکاتی ئەنجامدانی ساختەکاری و مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی چەکدا دەستگیربکەن ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


