کوردستانی

سبەی یەکێتی و پارتی بۆ رێککەوتنی کۆتایی کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی یەکێتی و پارتی بۆ رێککەوتنی کۆتایی کۆدەبنەوە
سبەی یەکێتی و پارتی بۆ رێککەوتنی کۆتایی کۆدەبنەوە
 
وابڕیارە سبەی شەممە یەکێتی و پارتی دووەم کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامبدەن لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەکانەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا کۆتایی بە پرسی هەڵبژاردنەکان دەهێندرێت.
 
ئەمڕۆ هەینی 3ی ئازاری 2023 هاوار محمد، به‌رپرسى یاسایی له‌ به‌شى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان بە میدیای حزبەکەی راگەیاند "بۆ رێککەوتنی کۆتایی لە نێوان پارتی و یەکێتی دوو بابەتی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکان ماوە و رۆژی شەممەش لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی، هەردوولا کۆدەبنەوە و رێککەوتنی لەسەردەکرێت ".
 
به‌رپرسى یاسایی له‌ به‌شى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پارتى ئەوەشی خستەڕوو "پرسی کۆمسیۆن و کورسی پێکهاتەکان ئەو دوو بابەتەن کە کۆبوونەوەیان لەسەر دەکرێت رۆژی شەممە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan