کوردستانی

منداڵێکی حەوت ساڵان بە کوژراوی دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێکی حەوت ساڵان بە کوژراوی دۆزرایەوە
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت لە گوندێکی ناحیەی پشدەر تەرمی منداڵێکییان دۆزیوەتەوە کە تەمەنی تەنها حەوت ساڵە و شوێنەواری فیشەک بە سەرییەوە بووە.
 
ئەمڕۆ هەینی 3ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "تەرمی منداڵێکیان دۆزیوەتەوە بە ناوی (ح.س.ع) کە تەنها تەمەنی حەوت ساڵ بووە و رەگەزی نێرە لە گوندی گوڵانی سەر بە ناحیەی هەڵشۆیە لە قەزای پشدەر کە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ ".
 
پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستەڕوو "شوێنەواری فیشەک دیاربووە بە سەرییەوە دوای پشکنین و توێکاری، بۆ زانینی هۆکاری تەواوی مردنەکەی رەوانەی پزیشکی دادی شاری سلێمانی کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و لێکۆڵینەوەش دەستیپێکرد ".


ر.ع
Qaiwan
Qaiwan