کوردستانی
قایمقامییه‌تی سلێمانی لە ماوەی مانگێکدا 48 شوێنی داخستووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
له مانگی رابردوودا لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانی زیاتر له حه‌وت هه‌زار سه‌ردانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجام داوه و به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه (48) شوێنی داخستووه.
له راپۆرتی مانگانه‌ی لیژنه‌كان بۆ قایمقامی سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه، به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و پابه‌ندكردنی شوێنه‌كان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنە هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی له مانگی شوباتی 2023 ژماره‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان بریتی بووه له حه‌وت هەزار و (56) سه‌ردان، كه بەهۆی پابەندنەبوون بە مه‌رجه‌كانی تەندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن (831) شوێن پسوڵەی سەرپێچی بۆ كراوە، هه‌روه‌ها (434) شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن بۆ ئه‌وه‌ی سزانه‌درێن.
ئه‌وه‌یخستووه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و چه‌ند باره‌بونه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كانیان، له مانگی شوباتی (2023)دا لیژنه هاوبه‌شه‌كان به فه‌ر‌مانی قایمقامی سلێمانی (48) شوێنیان داخستووه و نۆ شوێنیشیان رووبه‌ڕووی دادگا كردووه‌ته‌وه.
ئاماری لیژنه هاوبه‌شه‌كان روونیكردوه‌ته‌وه، له مانگی رابردوو زیاتر له (33) تۆن و (337) كیلۆگرام كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو لە ناوبراوە، هه‌روه‌ها به‌هۆی سه‌رپێچی شوێنه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی بە بڕێك پاره غرامه‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كانی كردووه، كه بڕه‌كه‌ی بریتییه له (75) ملیۆن و (350) هه‌زار دیناره و به‌پێی یاسای ده‌خرێته‌وه سه‌رداهاتی گشتی.
س،ر
س،ر
بیروڕا


