کوردستانی
لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا بە پشوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا دەوام رابگرێت ئەوەش لە پێناو خۆپارێزی و زیاتر بڵاونەبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە ناوچەكە.
لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هاتووە "بۆ خۆپاراستن و رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و فەرمانبەران دەوام لە دامودەزگاكان دەكرێتە پشووی سەرتاسەری لە 11-3-2020 تاوەكو 26-3-2020.
ئەو پشووەی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ھێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەكانی تەندروستی ناگرێتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشتر لە 26ی شوباتەوە بۆ 26ی ئادار لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن كردی بە پشوو.