کوردستانی

هۆشداری بە حکومەت دەدرێت لەبارەی راگرتنی پرۆژەیەکەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری بە حکومەت دەدرێت لەبارەی راگرتنی پرۆژەیەکەوە
مەودا میدیا-

بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەڵێنەکانی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار - دەربەندیخان بڕیاریدا پرۆژەکە رابگرێتەوە.

کۆمپانیای بێشکان کە جێبەجێکاری پرۆژەی رێگەی کەلار-دەربەندیخانە ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند "ئەگەر تاوەکو 11ی ئەم مانگە حکومەتی هەرێم بودجە بۆ پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار- دەربەندیخان خەرجنەکات، ئەوا کارەکانمان رادەگرین".

پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار-دەربەندیخان تەنها 42 کیلۆمەترە و 10 ساڵە کارکردن تێیدا دەستیپێکردووە، تائێستا نیوەی کارەکانی تەواونەبووە و زیاتر لە 15 جار کارکردن تێیدا راگیراوە و دەستیپێکردووەتەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan