کوردستانی
شەوی بەرات دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم لەبارەی دیاریکردنی شەوی بەراتەوە رایدەگەیەنێت کە ئێوارەی رۆژی دووشەممە لەسەر سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەراتە.
ئەمڕۆ شەممە 4ی ئازاری 2023 نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی بەرات دەکەوێتە ئێوارەی رۆژی دووشەممە لەسەر سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە واتە 6ی ئازار، هەروەها بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی رەمەزان لیژنەکانی بینینی مانگ بە هاوکاری لیژنە هاوبەشەکان لە پارێزگاکانی دیکە ئێوارەی رۆژی 21ی ئازار واتە نەورۆز کۆدەبنەوە".
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئەوەشی خستەڕوو "لیژنەکانی بینینی مانگ بە دوو شێواز دادەنیشن بە شێوازی تەلیسکۆب و شێوازی کۆن، ئێوارەی 22ی ئازار بڵاوی دەکەینەوە کە مانگی پیرۆزی رەمەزان دەکەوێتە چ رۆژێکەوە، هیچ چالاکییەکی فەرمیش بە بۆنەی بەراتەوە ئەنجام نادرێت و هیچ ساڵێکیش ئەنجام نەدراوە ".
بیروڕا


