کوردستانی
شارەزایەکی کەشناسی: هەورەبروسکەی بەهێز روودەدات خۆتان ئامادەبکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت کە حاڵەتێکی بەهێز و ناسەقامگیر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هەورەبروسکە و تاوە بارانیشی لەگەڵدا دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 4ی ئازاری 2023 ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی هەرێمی کوردستان لە پێشبینییەکدا رایگەیاند "هەرێمی کوردستان لەرۆژی دووشەممەوە واتە 6ی ئازار دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوڕاستەوە کە بارستە هەوایەکی شێدار و فێنکی لەگەڵدا دەبێت و لەسەرەتادا دەبێتە هۆی ناجێگیری کەشوهەوای ناوچەکە وەک زیادبوونی خێرایی با و خۆڵبارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە رێژەی پێنج تا شەش پلەی سەدی ".
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو "هەورەبروسکەکان زۆر چالاکدەبن و تاوەباران لە چەندین ناوچەی جیاوازدا دروستدەبن، بە تێکرا ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان کاریگەری ئەم شەپۆلە چالاکتر دەبێت و ئەگەری تاوە تەرزە و هەورە بروسکەی بەهێز و بارانی بەخوڕ دەبێت "
باسی لەوەشکرد "ئەم شەپۆلە بەهێزە تا رۆژی ھەینی ١ی ئازار بەردەوامی دەبێت بەشێوەیەک جار جار کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و پاشان تاو تاو باران و بروسکە دەستپێدەکاتەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


