کوردستانی
یەکێتی هۆشداری دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی یادی 32 ساڵەی راپەڕینەوە و رایدەگەیەنێت پێشھاتێكی مەترسیدار دەبینین بۆ سەر ئایندەی ھەرێمی كوردستان و دەسكەوتەكانی راپەڕین گەر ئەم لێکترازانە ناوخۆییە زوو چارەسەر نەکرێت و بەردەوامبێت.
ئەمڕۆ شەممە 4ی ئازاری 2023 فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "داوامانکردووە داھاتی كوردستان لە یەك خەزێنەدا كۆبكرێتەوە و بەیەكسانی بەسەر شار و شارۆچكەكانی كوردستاندا دابەشبكرێت، پەیڕەوی هاوسەنگی لە شەراكەتی حوكمڕانی بكرێت و كۆتایی بە جیاكاری و نادادپەروەری لە دابەشكردنی داھات و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بێت ".
دەقی راگەیەندراوەکە:
راگەیەندراوی فراكسیۆنی سەوز لە (32)ھەمین ساڵیادی راپەرینی كۆمەڵانی خەلكی كوردستان
لە ساڵیادی راپەرینی رزگاری كوردستاندا، بەناوی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان، سەری رێز لە ئاست رۆحی بەرزەفری شەھیدان دادەنەوێنین، پیرۆزبایی لە تەواوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و كەسوكاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەین.
راپەڕین بەری رەنجی خەبات و تێكۆشانی چەندین ساڵەی گەلەكەمان و بەرھەمی خوێنی ئاڵی دەیان ھەزار شەھیدی قارەمان و بە بەشداری و پشتیوانی سەرجەم چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستان و یەكێتی و یەكڕیزی ھێزە سیاسییەكان بوو.
لەكاتێكدا یادی (32) ساڵەی راپەڕین دەكەینەوە، بەداخەوە جارێكی تر ھەرێمی كوردستان رووبەڕووی قۆناغێكی تری قەیرانی سیاسی و ناكۆكی ناوخۆیی بۆتەوە، ئەم لێكترازانە ناوخۆییە ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێت و بەردەوام بێت وەك پێشھاتێكی مەترسیدار دەبینین بۆ سەر ئایندەی ھەرێمی كوردستان و دەسكەوتەكانی راپەڕین، بۆیە لەسەر ئاستی ناوخۆیی، داوای یەكێتی و یەكڕیزی ھێزە سیاسییەكان و خەڵكی كوردستان دەكەین، پێمان وایە ئەركی لەپێشینە چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی ھەرێمە، بەشێوەیەك پەیڕەوی ھاوسەنگی لە شەراكەتی حوكمڕانی و كۆتایی بە جیاكاری و نادادپەروەرییەی لە دابەشكردنی داھات و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بێت، داھاتی كوردستان لە ھەركوێ بێت سەرچاوەكەی ھەر چییەك بێت لە یەك خەزێنە كۆبكرێتەوە بەیەكسانی بەسەر شارو شارۆچكەكانی كوردستان دابەشبكرێت، ناكرێت چیتر ھاوڵاتییان باجی میزاج و ململانێی سیاسی لایەنەكان بدەن، لە ھەمانكاتدا بەئەركی لەپێشینەی دەزانین رێكەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بكرێت لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و پرسی مووچەو قوتی ھاوڵاتییان.
لە ئاستی ناوخۆشدا پەیڕەوی ئەوپەڕی شەفافیەت لە دۆسێی نەوت و چاكسازی ریشەیی بكرێت لە سەرچاوەكانی داھات، ھاوڵاتیانی كوردستان كە بەدرێژایی مێژوو بەرگەی سەختی و نەھامەتی زۆریان گرتووە، نابێت باجی ئەم دۆخە بدەن.
بەرزو پیرۆزبێت یادی راپەرین
فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان
5-3-2023
ر.ع

بیروڕا