کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی: يه‌كڕيزى و ته‌بايى، هه‌وێنى سه‌ركه‌وتنى راپەڕين بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 32 ساڵەی راپەڕین پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت هه‌موو پێكهاته و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌بێت وانه‌ى سه‌ركه‌وتن له راپه‌ڕين وه‌ربگرن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "يادى سى و دوو ساڵه‌ى راپه‌ڕينه مه‌زنه‌كه‌ى ئازارى 1991 له خانه‌واده سه‌ربه‌ر‌زه‌كانى شه‌هيدانى ڕاپه‌ڕين و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى گه‌لى كوردستان، به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه پيرۆز ده‌كه‌م. به ڕێز و شكۆوه يادى شه‌هيدان ده‌كه‌ينه‌وه، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين".
ئاماژەی بەوەکرد "راپه‌ڕين هه‌ستانێكى مێژوويى و يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى جه‌ماوه‌ريى سه‌رتاسه‌ريى گه‌لى كوردستان بوو به هه‌موو چين و توێژ و پێكهاته‌كانييه‌وه كه به پشتگيريى پێشمه‌رگه و به‌ره‌ى كوردستانى، له دژى سته‌م و زۆردارى ڕاپه‌ڕى. پێشمه‌رگه و ڕۆڵه‌كانى كوردستان بۆ ئازادى، بۆ ژيان و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان، گيانيان خسته سه‌ر ده‌ست و به‌ره‌نگارى مه‌رگ بوونه‌وه".
ئەوەشی خستەڕوو "يه‌كڕيزى و ته‌بايى، هه‌وێنى سه‌ركه‌وتنى ڕاپه‌رين بوو كه هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستانى له ئازادى، په‌رله‌مان، حكوومه‌ت، فيدراڵى و چه‌سپاندنى مافه‌كانى له ده‌ستوورى عێراقى فيدراڵدا به‌ديهێنا. ئێستاش گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانييه‌وه، ده‌بێت وانه‌ى سه‌ركه‌وتن له ڕاپه‌ڕين وه‌ربگرن. ده‌بێت يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌كاركردن، بكه‌نه هه‌وێنى سه‌ركه‌وتن و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان".
دەشڵێت "له‌م ياده شكۆداره‌دا، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌موو هه‌وڵ و توانا‌مان بۆ ئه‌وه ده‌بێت هه‌موو پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ به‌ديهێنانى ئامانجه پيرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕين و ئه‌و خه‌ونانه‌ى شه‌هيدان له‌پێناوياندا گيانیان به‌خشى، وه‌ك چۆن له ڕاپه‌ڕيندا پێكه‌وه سه‌ركه‌وتين، گه‌لى كوردستان به هه‌موو ڕه‌نگ و پێكهاته‌كانيه‌وه سه‌ركه‌وت، ئێستاش سه‌ركه‌وتن و مسۆگه‌ركردنى داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان، ته‌نها و ته‌نها يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كترقبووڵكردنه".
س،ر
بیروڕا


