کوردستانی
مەسعود بارزانی: قەوارەی هەرێمی كوردستان یەكێكە لە بەرهەمەكانی راپەڕینی خەڵكی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەبۆنەی تێپەڕبوونی 32 ساڵ بەسەر راپەڕینی ساڵی 1991 سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت قەوارەی هەرێمی كوردستان كە یەكێكە لە بەرهەمەكانی راپەڕینی خەڵكی كوردستان.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "بە بۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی راپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو خەباتگێڕ و ئازادیخواز و نیشتیمانپەروەران و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەكەم".

ئاماژەی بەوەکرد "راپەڕین لە سایەی ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلی كوردستان و، قارەمانێتی پێشمەرگە و پلان و یەكڕیزیی لایەنەكانی ناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان هاتە دی و سەركەوتنی بەدەست هێنا. راپەڕین ئەو راستییەی بۆ دۆست و دوژمن سەلماند كە ستەمكاری و تۆقاندن هەرگیز ناتوانێ ئیرادەی ئازادیخوازی لە ناخی گەلی كوردستان خامۆش بكات. راپەڕین هەڵگری بەها و ئامانجی بەرزبوو، بۆ ئەوە بوو گەلی كوردستان ئازاد بێ و ژیانێكی سەربەرزانەی لە وڵاتی خۆیدا هەبێت".
سەرۆکی پارتی وتی "لە یادی راپەڕیندا هەزاران سڵاو بۆ شەهیدانی راپەڕین و هەموو شەهیدانی ڕێگەی رزگاریی كوردستان دەنێرین و جەختیش لەوە دەكەینەوە، قەوارەی هەرێمی كوردستان كە یەكێكە لە بەرهەمەكانی راپەڕینی خەڵكی كوردستان، دەستكەوتێكی مێژوویی و گرانبەهای گەلی كوردستانە. ئەو دەستكەوتە دەبێ بپارێزرێ و بەهێز بكرێت و نابێ بە هیچ شێوەیەك كار بۆ لاوازكردن و بەلاڕێدابردنی ئەو بەها و ئامانجانە بكرێ كە گەلی كوردستان لەپێناویدا راپەڕینی کرد".
س،ر
س،ر
بیروڕا