کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پارتی: واز لە زۆنی سەوز و زۆنی زەرد بهێنن، پێکەوە کوردستان سەوز دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پارتی: واز لە زۆنی سەوز و زۆنی زەرد بهێنن، پێکەوە کوردستان سەوز دەکەین
مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە یادی 32 ساڵەی راپەڕیندا سەردانی قەزای رانیەی کرد و وتارێکی پێشکەشکرد.

لە میانەی وتارەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند "یەکێتی بەم دۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان رازی نییە و داوای لێبوردنتان لێدەکەم و هەوڵدەدەین دۆخەکە باشتر بکەین، چونکە ئەمڕۆ یەکێتی بەهێز و بە توانایە".

پەیامی بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان نارد وتی "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و ئامادەین هەموو کارێک بکەین".

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی "میللەتەکەمان ئاشتدەکەینەوە و دوژمنەکانمان پاندەکەینەوە و ئێمە نامانەوێت هەرێم دوو بەش بکەین و دادپەروەریمان دەوێت".

لە کۆتاییدا بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی ئاراستەی پارتی کرد و رایگەیاند "ئەمڕۆ بابکەینە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان و واز لە زۆنی سەوز و زۆنی زەرد بهێنن، پێکەوە کوردستان سەوز دەکەین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan