کوردستانی

دەستڕێژی گولـلە لە پیاوێک کرا و گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستڕێژی گولـلە لە پیاوێک کرا و گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- 

بەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی مەخموری شاری هەولێر پیاوێک بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لەگەڵ ماڵە خەزووری بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 5ی ئاداری 2023 لە شەقامی مەخموری شاری هەولێر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، کوژراوەکە کێشەی لەگەڵ ماڵی خەزووری هەبووە و لەدایکبووی ساڵی 1982وە و ناوی (ش، ع) دوای کوشتنی بکوژەکە هەڵهاتووە، لەئێستادا تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادی هەولێر و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan