کوردستانی

نرخی سەوزە و میوە لە بازاڕەکاندا دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی سەوزە و میوە لە بازاڕەکاندا دابەزی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت نرخی سەرجەم بەرهەمەکانی سەوزە و میوە لە عەلوەی سلێمانی دابەزیوە.

عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 5ی ئاداری 2023 بە مەودا میدیای راگەیاند "لە عەلوەی سلێمانی بە گشتی بەرهەمەکان بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیون، تەنها لەوانەیە نرخی سێو کەمێک بەرزبێتەوە بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ ئێران بڕیاری راگرتنی هەناردەی سێوی دا تاوەکو دوای نەورۆز، بەڵام نرخی پیاز و پەتاتە و خەیار و تەماتە دابەزیون".

لەبارەی ئەو بەرهەمانەی لە دەرەوە دێن ناوبراو وتی "لە 85% بەرهەمەکان لە دەرەوە دێن، ئەوەی کە ئێستا خۆمان هەمانە بەرهەمی کاهوو و قەڕنابیت و توور و شێلم دەرچوون، هەروەها لە خوارو و ناوەڕاستی عیراق تەنها بەرهەمی میوەکان پێنەگەیشتوون و سەوزەکان دەرچوون و بەرهەمەکانیان باشن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan