کوردستانی

چۆن نامەکەی مام جەلال لە شامەوە راماڵینی بەعسی خوڵقاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن نامەکەی مام جەلال لە شامەوە راماڵینی بەعسی خوڵقاند
مەودا میدیا -
 
پێنج ماگ پێش راپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991 لە شامەوە مام جەلال سکرتێری یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان نامەیەک بۆ نەوشیروان مستەفا دەنێرێت لە رێگەی مامۆستا نازمەوە بۆ قاسمەڕەش و ئاگاداری دەکاتەوە کە خۆیان بۆ راپەڕین ئامادەبکەن و هێزە کوردستانییەکان رێکبخەن.
 
ئەمڕۆ 5ی ئازاری 2023 مامۆستا نازم عومەر دەباغ، پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی بە ماڵپەڕی PUK راگەیاند "دوای داگیرکردنی کوێت لەلایەن رژێمی بەعسەوە، رەوانشاد مام جەلال لەدوای شەڕەکەی کوێت هەستی کرد ئەمریکا هێرش بۆسەر دەکات و لەنامەیەکدا کە من لە شامەوە بۆم گەیاندە رەوانشاد نەوشیروان مستەفا جێگری سکرتێری گشتی لە قاسمەڕەش رۆژی 10ی مانگی 8ی 1990، پێی راگەیاندین (خۆتان ئامادەبكەن بۆ راپەڕین و هێزە كوردستانییەكان ئاگاداربكەنەوە و هێزە چەكدارەكانیش كۆبكەنەوە)، دوای ئەم نامەیە کاک نەوشیروانیش ئەو شتەی کرد و بەرەیەکی چەکداری کوردستانی بۆ راپەڕین دروستکردن کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی وەک پارتی بەشداریکرد لەو جەبهەیەدا ".
 
مامۆستا نازم دەباغ باسی لەوەشکرد "بۆ دروستکردنی شانە چەکدارەکان، نەوشیروان مستەفا جێبەجێکاری بەرنامەی راپەڕین بوو و دواتر پێشمەرگە پارتیزانەکان نێردرانە نزیک شارەکان، یەكێك لەو پێشمەرگانەی كەئەركی سەرپەشتی راپەڕینی ناوچەی بتوێن و رانیەی پێ سپێردرا خۆم بووم کە رۆژی 5ی 3ی 1991 بەسەرکەوتوویی توانیمان کارەکەمان ئەنجامبدەین و لە رانییەوە دەتمان کرد بە راپەڕین و دواتر سلێمانی و قەزا و ناحییەکانی دیکەی گرتەوە پاشان هەولێر و دهۆکیش ئازاد کران ".
 
یاسینە رەشە یەکێکی دیکەبوو لەو کارەکتەرانەی کە لە نێو ئامادەکاریی و کۆبوونەوەکانی یەکێتیی بۆ ڕاپەڕین بوونی هەبوو و پێشمەرگەیەکی دێرینی یەکێتیی بوو کە لە کۆبوونەوەکانی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتیدا لە قاسمەڕەشە بەشداربوو، یەکێتی رابەڕی راستەقینە و ئەندازیاری راپەڕینبوو کە بەکڕیزی هێزە کوردستانییەکان ناو بەرەکان سەرکەوت.
 
یاسینە ڕەش، پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی رایگەیاند "بەرنامەداڕێژەر و ئەندازیاری راپەڕین یەکێتی بوو و لەپێش راپەڕینیش هەموو هێزەکانی یەکێتی جوڵێندرابوون، ئامادەکرابوون بۆ راپەڕین و لە ساتی خۆیدا دەستکرا بە ڕاپەڕین، هەر لە دەستپێکەکەیشیدا شاری رانییە لە رژێمی بەعس پاککرایەوە ".
 
ئەوەشی خستەڕوو "جەبهەی کوردستانی لەسەر داوای یەکێتی پێش راپەڕین پێکهێندرا و لەسەر داوای مام جەلال و نەوشیروان مستەفا چەند رۆژێک پێش راپەڕینە مەزنەکە، وەفدێکی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی لە راژانەوە گەیشتنە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە قاسمەڕەش و لەوێ بڕیاردرا کە هەردوولا بەشداری راپەڕینبن ".
 
 
وێنەکە؛ هاتنی یەكەم وەفدی پارتيیە بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی لە راژانەوە بۆ قاسمەڕەش بۆلای نەوشیروان مستەفا
ئەو پێشمەرگە دێرینەی یەکێتی دەشڵێت "خۆم بەشداری كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە قاسمەڕەش دوو جار مەسعود بارزانی لەسەر داوای نەوشیروان مستەفا سەردانی مەكتەبی ساسی یەكێتی بۆ راپەڕین كردووە، پێشتر هێزەکانی یەکێتی لە زۆربەی ناوچەکان پەڕیبوونەوە بۆ سنوورەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی پێشوو، ئەوەی کە مابوو تەنها بڕیارێکی راپەڕین بوو، لە ساتی بڕیاردانی راپەڕینیشدا کۆسرەت روسوڵ لە قۆڵی لای خۆیەوە دەستی کردبوو بە راپەڕین و تەنانەت رانییە و سلێمانی و چەندەها قەزا و ناحیە ئازادکرابوون ".
 
یەکێتی ئامادەکاری تەواوی کردبوو بۆ راپەڕین لەڕێگەی رێکخستنەکانی ناوشارەوە و چاوەڕوانی ئێزگەی گەلی کوردستانبوو لە سەعاتی سفردا بۆ گەیاندنی کۆدەکانی راپەڕین، بۆیە شانە چەکدارەکان بە کردنەوەی کۆدەکانیان هەڵمەتەکەیان دەستپێکرد.
 
ناسر ئەحمەد، پێشمەرگەی دێرین رایگەیاند "هەر پەیامێک هەبوایە پێش راپەرین لەڕێگەی کۆدەکانی ئێزگەی گەلی کوردستان و نامەی رێکخستنەکانەوە ئاگادار دەکراینەوە و بەکاری خۆمان هەڵدەستاین ، لەلایەن سەرکردایەتی یەکێتییەوە پێشتر هێزەچەکدارەکان و رێکخستەناکانی ناوشار ئامادەکرابوون بۆ دەقەی سفر، هەر کە راپەڕین کرا ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان رۆڵی زیاتری بینی و بوو بەسەرچاوەی گەیاندنی كۆدو پەیامەكان".
 
 
دوای نامەکەی شامی مام جەلال بۆ نەوشیروان مستەفا کە خۆیان ئامادەبکەن بۆ راپەڕین و حزبە کوردستانییەکان ساز ئامادەبکەن، نەوشیروان مستەفا لەرۆژی 16-1-1991 نامەیەك بۆ مەسعود بارزانی دەنوسێت و لەنامەكەدا دەڵێت:" ئێمە چاومان بە دابەشكردنی هەڤاڵانمان بۆ بەرپرسی جەبهەكان خشاندوەتەوەو كاك فەرەیدون بۆ قۆڵی سلێمانی و كاك عومەر بۆ قۆڵی كەركوك و كاك كۆسرەت بۆ قۆڵی هەولێر و كاك نازم-مان بۆ قۆڵی دهۆك دەستنیشانكردوە".
 
دەقی نامەكەی نەوشیروان مستەفا بۆ مەسعود بارزانی 
 
 
 
 دوای یەک رۆژ لە نامەکەی  نەوشیروان مستەفا راستەوخۆ مەسعود بارزانی لە رۆژی  17-1-1991 وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت "هاوڕاتم لەگەڵ ئەو نامەیەی نوسیوتانە ویستم شورەت لەگەڵ جەنابتان بكەم كە ئەلحەمدولیلا رائیمان وەك یەكە".
 
 
 دەقی نامەكەی مەسعود بارزانی بۆ نەوشیروان مستەفا:
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Qaiwan
Qaiwan