کوردستانی
شارەوانیی سلێمانی: سەرباری پشووی فەرمی هەڵمەتی پاککردنەوە بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت سەرباری ئەوەی پشووی فەرمییە لە سەرجەم فەرمانگەکان، تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاری بەردەوامن لە هەڵمەتی کۆکردنەوە و پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکان.
ئەمڕۆ 5ی ئازاری 2023 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "تیمەکانمان لە بەشی خزمەتگوزاری سەرباری ئەوەی کە ئەمڕۆ 5ی ئازارە و پشووی فەرمییە بەردەوامن لە هەڵمەتی کۆکردنەوە و پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری سلێمانی ".
باس لەوەشکراوە "شەقانی دەباشان و شەقامی بەرەو تونێلی پێشڕەو هەڵمەتەکەی تێدا ئەنجام دراوە و رۆژانەش بەردەوامە، بۆ بەدەستهێنانی ژینگەیەکی تەندروست بۆ هاوڵاتییانی خۆشەویست ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


