کوردستانی
باندێکی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە چوار کەسیان بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە کە دوای داننان بە تاوانەکەیاندا دەرکەوتووە زیاتر لە 20 دزییان ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ 5ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند " مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵات بە هاوكاریی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات توانیویانە باندێكی چوار كەسی دەستگیربکەن کە کاری دزیکردنیان ئەنجامداوە ".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای چەند سکاڵایەک لەلایەن هاوڵاتییانەوە کە دزییان لێکراوە، مەفرەزەکانی بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون توانییان لەلایەن نووسینگەی رۆژهەڵاتەوە بە هاوکاری نووسینگەی کوردساتی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە باندە چوار کەسییەکە دەستگیربکەن بە ناوەکانی ( م،ن،ق – لە دایكبووی1998 ، ب،ح،ح – لە دایكبووی1997 ، أ،س،ز – لە دایكبووی1999 ".
باسی لەوەشکرد " بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دانیان بە 20 تاوانی دزیکردنیاندا ناوە وەک (دزیكردن لە سوپەرماركێت و دەرمانخانەو دزینی ماتۆڕسكیل و پارچەی ئۆتۆمبێل)، هەر لە کاتی دەستگیرکردنەکەشیاندا دەستمانگرتووە بەسەر چەندین کەلوپەلی دزراودا و دوو لە تۆمەتبارەکانیش بەکارهێنەری مادەی هۆشبەربوون ".
ر.ع
بیروڕا


