کوردستانی
پێشبینییەکانی کەشوهەوا راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت خێرای با کە ئەمڕۆ دووشەممە دەستیپێکردووە بەردەوامی دەبێت، ئاماژەی بەوەکرد بارانبارین دەستپێدەکات لە سەرجەم ناوچەکان.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "خێرای با کە ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئاداری 2023 دەستیپێکردووە بەردەوامی دەبێت بەپێی ناوچەکان و خێراییەکەی بەهێز دەبێت، لە ئێوارەی سبەینێوە کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت، هەروەها هەفتەی داهاتووش با بەردەوام دەبێت، بەڵام بەم بەهێزییەی ئەمڕۆ نا".
ئەوەشی خستەڕوو "بارانبارین دەستپێدەکات لە سەرجەم ناوچەکان، بەڵام بۆ ناوچەکانی باکووری کوردستان کاریگەرییەکەی لاوازتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و هەڵەبجە و گەرمیان بەهۆی ئەوەی لە چوارشەممە بۆ پێنجشەممە دەریای سوور چالاک دەبێت و رێژەی بارانبارینەکە بۆ ئەم ناوچانە باشتر دەبێت".
ئەو شارەزای کەشناسە وتی "بارانبارینەکە بەشێوەی پچر پچر دەبێت، هەروەها شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین لە 9 و 10ی ئەم مانگە روو لە ناوچەکان دەکات".
وتیشی "بەهۆی ئەو خێرایی بایەی کە هەیە ئەگەری خۆڵبارین دەبێت کە لە ئەفریقاوە داخڵی ناوچەکە دەبێت، هەروەها بەهۆی خێرایی با و خۆڵبارینەوە ناڕوونی لە ئاستی بینین روودەدات".
س.ر

بیروڕا