کوردستانی
هەوری سوپەرسێڵ لە هەرێم دروستدەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەوری سوپەرسێڵی لێ بەدەردەکەوێت، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی زۆری ئاستی ئاو و کارەسات.
ئەمڕۆ 6ی ئازاری2023 شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند "لەم هەفتەیەدا لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەوری سوپەرسێڵ دروستدەبێت و هەفتەی ئایندەش لە کۆمەڵێکی دیکە لە ناوچەکانی هەرێم ئەو هەورە دروستدەبێت و هەڵگری شێیەکی زۆرە و هەورەکە دوو تا چوار کاتژمێر دەمێنێتەوە، پڕباراناویترین جۆری هەورە ".
باسی لەوەشکردووە "هەورەکە قەبارەیەکی گەورە و رەنگ رەشی هەیە و شێیەکی زۆر لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت کە دەبێتە هۆی بارانە زۆرەکەی، هەر لەگەڵ ئەمەشدا هەورەبروسکە و بای بەهێز و تەرزە و بارانی بەخوڕی بەدوادادێت کە لە ماوەیەکی کەمدا زیاتر لە 100 ملیمەتر بارانی پێوەیە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو ".
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو "زیاتر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دەگرێتەوە و بۆی هەیە هەندێک شوێنی دیکەی وەک ئیدارەی راپەڕین و کۆیە و هەندێک شوێنی سنووری هەولێریش بگرێتەوە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


