کوردستانی

لیژنەی دارایی: سبەی پرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی دارایی: سبەی پرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەکرێت
مەودا میدیا -
 
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت وا بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ پەسەند بکات و بنێردرێتە پەرلەمان.
 
ئەمڕۆ 6ی ئازاری2023 مەعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "وابڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندی دەرببڕێت لەسەر رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ ئەمساڵ، دوای پەسەندکردنیشی دەنێردرێتە پەرلەمان بۆ تاوتوێکردن و گفتوگۆکردن لەسەری گەر گۆڕانکاری بوێت تێیدابکرێت ".
 
باسی لەوەشکرد "قەبارەی بودجەکە بۆ ئەمساڵ 170 ترلیۆن دیناری عیراقییە و لەوانەشە کورتهێنانی زۆر نەبێت، پشکی هەرێمیش لەو بودجەیە %12 دەبێت بەمەرجێک حکومەتی هەرێم داهاتی رابردوو و ئێستای شەفاف بێت لەبارەی نەوت و داهاتی خاڵە سنوورییەکان و ژمارەی فەرمانبەرەکانی ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan