کوردستانی
وەزیری دارایی هەرێم: لەسەر بەشە بودجەی هەرێم رێککەوتووین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
وەزایری دارایی و ئابووری هەرێم رایدەگەیەنێت لەسەر پرسی بودجە هەرێم و بەغدا گەیشتوونەتە رێککەوتن و دوا داڕشتنەوەی بەندەکان لەلایەن هەردوولاوە کۆتایی هاتووە.
ئەمڕۆ 6ی ئازاری2023 ئاوات جەناب نوری، وەزایری دارایی و ئابووری هەرێم لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر رایگەیاند "ئەوپەڕی نەرمیمان نواندووە لە چوارچێوەی بڕیاری حکومەتی هەرێم بۆ سفرکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ بەغدادا و لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان گەیشتووینەتە رێککەوتن و داڕشتنەوەی بەندەکان لەلایەن هەردولاوە تەواو بووە ".
وەزیری دارایی و ئابووری لەبارەی چاکسازییەوە ئەوەشی خستەڕوو "ئومێدەواری بە زووترین کات پڕۆژە یاساکە بگاتە پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەندکردن ، کۆکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و رێکخستنەوەیان لە ژێر چەتری وەزارەتدا قۆناغی باشی بڕیوە و هەموو کارئاسانییەکمان کردووە بۆیان و بەردەوامیش دەبین ".
ر.ع

بیروڕا