کوردستانی
هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی رایگهیاند "لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی زۆر شێداری دەریای ناوەڕاست و باشووری ناوچەکە لە کاتەکانی نیوەڕۆی سبەی چوارشەممە 8/3/2023 بارانبارینی تاو و ھەورە بروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەستپێدەکاتەوە کە لەکاتەکانی سبەی شەودا تا بەرەبەیانی پێنجشەممە لەم مەودایەدا کاریگەریی بەھێزی ئەم ناسەقامگیریە دەستپێدەکات و ئەگەری بارانی زۆر بەخوڕ و بەردەوام لەم ناوچانەدا دەبێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە بروسکەی بەھێز و بارینی تەرزە، بۆیە ھۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدەین لە سەرجەم ناوچە نزمەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە".
ئاماژەی بەوەشکرد "کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و ھەولێر لاواز دەبێت، زیاتر ئەگەری نمەباران بۆ بارانێکی کەم دەبێت، لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای کەرکوک و سنووری نێوان پارێزگای ھەولێر و کەرکوک لەم ناوچانەشدا ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕ و ھەورە بروسکە دەبێت، بەڵام بەگشتی رێژەکەی کەمتر دەبێت، پلەکانی گەرما سبەی بە جێگیری دەمێنێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێنجشهممه، ھەورە بروسکە و تاوە بارانی پچر پچر تا کاتەکانی ئێوارە لەناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان بەردەوام دەبێت و لە شەودا کۆتایی پێدێت، بهڵام وهكوو وتمان، بههێزیی ئەم حاڵەتە سبەی شەوە، لەم ناوچانەدا کە ئەگەر ھەیە بە جیاوازی ناوچەکان40 تا 80 ملیممەتر زیاتر باران ببارێت".
س.ر
س.ر
بیروڕا