کوردستانی
سبەینی یەکێتی و پارتی لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ دەکەن.
زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ چوارشەممە 8ی ئاداری 2023 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمە بۆ دووەمجارە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا گفتوگۆ لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەکرێت".
س.ر

بیروڕا