کوردستانی

بڕیارێکی نوێ بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر پێشنیازی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە، بڕیارى تۆمارنەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەى دەرکرد کە بەردی ساڵنسەیان دەرهێنراوە.

بەپێی نووسراوێکی بڵاوکراوەی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بۆ پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەى کاریگەریی دووکەڵ داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ كردووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەردی ساڵنسەیان دەرهێنراوە، لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ تۆمار نەكرێن.

وەزارەتی ناوخۆش لەسەر پێشنیازی دەستەی ژینگە، لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆوە، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی ئاگادار كردووەتەوە كار بە نووسراوە گشتێنراوەکە بكرێت و هیچ ئۆتۆمبێلێك ئەگەر بەردی ساڵنسەیان دەرهێنرابێت، تۆمار نەکرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan