کوردستانی
پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارە هەڵهاتووەكە دەستگیركرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت کە دوای ئەوەی کۆمەڵێک زیندانی توانیان لە هەوڵێکی هەڵهاتنی بەکۆمەڵدا لە چاکسازی نەوجەوانانی هەولێر هەڵبێن، هێزەکانیان توانیویانە ئەمڕۆ دەستگیریانبکەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئازاری 2023 هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "لەلایەن هێزەکانمانەوە توانرا ئەو تۆمەتبارەی کە دوێنێ لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی نەوجەوانان هەڵهات دەتگیربکرێتەوە و بە پێی مادەی یاسایی 412 و 446ی یاسای سزادان داواکراوبوون ".
شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە واتە 5ی ئازار شەش کەس لە زیندانییانی گرتووخانەی چاکسازیی نەوجەوانانی هەولێر هەوڵیاندا بە کۆمەڵ هەڵبێن و لەو ژمارەیەش تەنها دوو کەسیان توانیان بەسەرکەوتوویی بگەنە دەرەوەی گرتووخانەکە، هەر دوێنێ یەکێک لە هەڵهاتووەکان لە ناوچەی شاوێسی سەر بە پارێزگای هەولێر دەستگیرکرایەوە و ئەمڕۆش تۆمەتباری دووەم.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


