کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ: لەمەودوا ئەم ئۆتۆمبێلانە تۆمارناکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆ: لەمەودوا ئەم ئۆتۆمبێلانە تۆمارناکرێت
مەودا میدیا -
 
لەسەر داوای دەستەی ژینگەی هەرێم وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت رێنماییمان داوەتە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ کە تابلۆ نەدەنە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بەردی ساڵەنسایان تێدانییە و دەرهێندراوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئازاری 2023 وەزارەی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند "لەسەر داوای دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان رێنماییمان داوەتە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ کە بە هیچ جۆرێک تابلۆ نەدرێتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بەردی ساڵەنسایان تێدا نییە ".
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆرینەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەهێندرێتە هەرێمی کوردستان، بەردی ساڵەنسایان دەردەهێندرێت بەو مەبەستەی کە پارەیەکی زۆر دەکات لە بازاڕدا و بە نەمانی ئەم بەردە زۆربەی ئەو یەکە ئۆکسیدی کاربۆنەی کە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە دروستی دەکات بەبێ ئەوەی بەم فلتەری بەردەدا تێپەڕ ببێت دەچێتە ژینگەوە و زۆر بە خێرایی پیسی دەکات.
 
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan