کوردستانی

لە کەلار کەسێک بە فیشەک کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە کەلار کەسێک بە فیشەک کوژرا
مەودا میدیا -
 
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت لە ناوچەی پیشەسازی کەلار لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە هاوڵاتییەک کرا و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئازاری 2023 علی جەمال قدووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە هاوڵاتییەک دەکرێت بەناوی (نەوزاد ئەحمەد محەمەد) کە لەدایکبووی ساڵی (1974)ە و دەستبەجێ گیانلەدەستدەدات ".
 
پۆلیسی گەرمییان باسی لەوەشکرد " ئەو هاوڵاتییەی کوژراوە دانیشتووی ناوچەی ئازادی بووە لە کەلار و لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە، پۆلیس چووەتە شوێنی تاوانەکە و گەڕان بەدوای ناسنامەی تۆمەتبارەکە دەستیپێکردووە ".
 
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan