کوردستانی
ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە کە پێوەرى زيرەكيان بۆ بەستراوه و هاوبەشيان نيیە داوا دەکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی / رۆژهەڵات، ئاگاداری سەرجەم ئەو خاوەن دوكانانەى ناو سەنتەرى شارى سليمانی بە تايبەتى ناو بازاری سلێمانی دەکاتەوە کە پێوەرى زيرەكيان بۆ بەستراوه و هاوبەشيان نیيه، بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای رۆژهەڵات بەشی فرۆشتنی وزە بکەن".
ئاماژە بەوەکراوە "سەردانەکە بە مەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی هاوبەشیکردنی کارەبای نیشتمانی بەشێوەى فەرمى، بەپێچەوانەوه له دواى 15 رۆژ له بڵاوكردنەوەى ئەم ئاگادارييه كارەباكانيان دەبڕدێت و لێپێچينەوەی یاساییان لەگەڵ دەكرێت. هەروەها بەپێی پلانەى دانراوە لەداهاتوویەکی نزیکدا كارەباكانيان دەكرێت بە پریپەیت".
س.ر

بیروڕا