کوردستانی

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت شەپۆلێکی بارانی بە لێزمە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە 8ی ئاداری 2023  بەشی پێشبینییەکان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە ئێوارەوە کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو بەشێک لە پارێزگاى کرکوک و ئیدارەى گەرمیان، سەرەتا بارانبارین مامناوەند دەبێت پاشان شێوازى دابارین دەگۆڕێت بۆ لێزمە بارانى بەردەوام و هەورە تریشقە کاریگەرى ئەم شەپۆڵى باران بارینە تا رۆژى پێنج شەممە کاتەکانى نیوەڕۆ بەردەوامى دەبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "زۆرترین رێژەى دابارین لە بەرەبەیانى رۆژى پێنجشەممە دەبێت لەسەر سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و قەزاو ناحیەکانى وەک چوارتا بەرزنجە ماوەت چەمچەماڵ تاسڵوجە سەنگاو و قەرەداغ پێنجوێن، بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان لەکاتى باران بارین بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت، رۆژى پێنجشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan