کوردستانی

مەحمود محەمەد: سوورین لەسەر ئەوەی ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەحمود محەمەد: سوورین لەسەر ئەوەی ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت لەسەر کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن وەک خۆی، چوار بازنەیی و تۆماری دەنگدەرانی عیراق رێککەوتن کراوە، ئاماژە بەوەشدەکات سوورن لەسەر ئەوەی ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە  8ی ئاداری 2023 مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی کە ئەمساڵ هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، هەروەها لەسەر کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن وەک خۆی، چوار بازنەیی و تۆماری دەنگدەرانی عیراق رێککەوتن کراوە".

لەبارەی رۆڵی پێکهاتەکانەوە ئاماژەی بەوەکرد "ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هەر پێکهاتەیەکی ئایینیی یان نەتەوەیی رۆڵی خۆی لە پەرلەمانی کوردستاندا هەبێت، هەمیشە ئەوەمان لە بەرچاو گرتووە و خوشک و برایانی ئێزدیمان بەردەوام بەربژێرکردووە و دەریش چوون. ئەگەر وەک مەسیحییەکان کۆتایان بۆ دابنێرێت، ئێمە هیچ لاریمان نییە، هەرچەندە کوردانی ئێزدی لەگەڵ نەتەوەکەی خۆیاندا هەڵبژاردن دەکەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan