کوردستانی

مەودا میدیا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بڵاودەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا -

 
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی ئاشکراکرا و هەر یەکە لە یەکێتی و پارتی هاوڕابوون لەسەر رێزگرتن و ویستی پێکهاتەکان و بۆ یەکلایی کردنەوەی کورسییەکانیشیان لەگەڵ نوێنەرەکانیان کۆدەبنەوە.
 
ئەمڕۆ 8ی ئازاری 2023 زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایانگەیاند "هەردوولامان هاوڕاین لەسەر رێزگرتن لە ویستی پێکهاتەکان و بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش کۆدەبینەوە و رایان وەردەگرین ".
 
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئەوەی خستەڕوو "لە ئێستادا خاڵە هاوبەشەکانمان لەگەڵ یەکێتی زیاتربوون وەک لەوەی ناکۆکیمان لەسەری هەبووە لە پێشوودا، هیچ بابەتێکی ئەوتۆش نەماوە لە هەمواری یاسای هەڵبژاردن کە ناکۆکیمان لەسەری هەبێت و ئەمڕۆش بەشێکی دیکەی ناکۆکییەکان چارەکران ".
 
لەلای خۆشییەوە زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی باسی لەوەشکرد  "هەوڵدەدەین لەمساڵدا و لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت و لە نێوان پاتی و یەکێتیدا لێکتێگەیشتنی زۆر باش هەیە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan