کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی لە هەڵمەتێکدا چەند تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت بە هاوکاری هێزێکی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر چەند باخێکدا گرتووە کە لولەی چەکی بێدەنگ و دەرمانی نایاسایی و بەڵگەی دروستکردنی هێزی نایاسایی تێداکراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ 8ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "توانیمان دوای دەستکەوتنی زانیار و بەڵگەی پێویست لەسەر چەند جێگە و باخێکی جیاواز لە سنووری سلێمانی کە کاری نایاسایی و کەسانی لە یاسا هەڵهاتوو کە خۆیان تێدا حەشارداوە دەستبەسەردابگرین، لە هەڵمەتەکەدا دەست بەسەر چەندین لولەی بێدەنگی چەک (کاتم سوت) و دەرمانی نایاسایی و بەڵگەی دروستکردنی هێزدا گیرا ".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای رەزامەنی دادوەری تایبەتمەند، چەند تۆمەتبارێک دەستگیرکران کە پێشتر لەلایەن دادگاوە داواکراوبوون ".
ر.ع
بیروڕا


