کوردستانی
دوای نەورۆز پێشکەشکردن بۆ ماستەر و دکتۆرا دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایدەگەیەنێت پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پشووەکانی نەورۆز دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ 8ی ئازاری 2023 د. ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند " دوای پشووی نەورۆز پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات و لەسەر ئاستی نیشتمانی پرۆژەی پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندنمان خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە ".
وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەشی خستەڕوو " کاردەکەین بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی پرۆگرامەکانی خوێندن بەشێوەیەکی باشتر ببەستینەوە بە پێداویستییەکانی بازاڕی کار و بەئاراستەی گەشەی ئابوریی وڵات، هەوڵیش دەدەین رووپێوی زانستیی بازاڕی کاری کوردستان بکەین و پرۆگرامەکانی خوێندنیش بەئاراستەی پێویستییەکانی بازاڕی کار دابڕێژینەوە و بۆ ئەمەش 70 مامۆستا لە تەواوی زانکۆکانی کوردستانەوە بۆ ئەم رووپێوییە ئامادە دەکەین ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


