کوردستانی

دایکێک و دوو منداڵەکەی پێکەوە گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دایکێک و دوو منداڵەکەی پێکەوە گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک بەهۆی باران بارین و روخانی خانووەکەیانەوە دایکێک و دوو منداڵ لە یەکێک لە گوندەکانی شاری کەرکوک گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، خانووەکە لە گوندی باجوانی شاری کەرکوک بووە و خانووەیەکی گڵبووە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئاداری 2023 بەهۆی بارانبارینەوە روخاوە بەسەر دایکێک و دوو منداڵەکەیدا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، دایک و دوو منداڵە گیانیان لەدەستداوە و لەئێستادا تەرمەکانیان بۆ پزیشکی دادی کەرکوک گواستراوەتەوە و تیمەکانی فریاگوزرای و پۆلیس لە شوێنی رووداوەکەن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan