کوردستانی

بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفر لە بەشێک لە ناوچەکان دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفر لە بەشێک لە ناوچەکان دەبارێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئادار و سبەینێ هەینی 10ی ئاداری 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان هەور دەبێت، لەگەل ئەگەری  دابارینی  نمە باران  لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکاندا و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم، هەروەها  پێشبینی نمە بارانی کەم بۆ شارەکانی  هەولێر و دهۆک دەکرێت، سەبارەت بە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری کاریگەری دابارین بەشێوەی لێزمە باران و بروسکە بەردەوامی دەبێت تاوەکو کاتەکانی ئێوارە کە پێشبینی دەکرێت رێژەیەکی زۆر باران لەم ناوچەیە ببارێت، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆلە دابارینەی  کە هەندێک لەناوچەکانی هەرێم گرتبۆوە لاواز دەبێت کەش لە زۆربەی ناوچەکان جیگیر دەبێتەەوە، پلەكانی گەرما لەنێوان 5 بۆ 22 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ هەینی ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێ ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات، پلەكانی گەرما لەنێوان 17 بۆ 22 پلە دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan