کوردستانی
بکوژی پیشەوەرەکەی ناوچەی پیشەسازی کەلار دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی کوشتنی پیشەوەرەکەی ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی سێشەمەی رابردوو لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هاوڵاتییەک کە پیشەی کورەوان بوو بەناوی (نەوزاد ئەحمد محەمەد) دانیشتووی گەڕەکی ئازادی قەزای کەلار بە فیشەک کوژرا دەستبەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار و بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی گەرمیانی راسپارد بۆ لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنی تومەتباری رووداوەکە، دەستبەجێ تیمێک پێکهێنرا لە بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار و بەڕێوەبەری بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان و چەن ئەفسەرێکی شارەزا".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای کەمتر 24 کاتژمێر دوای تاوانەکە توانیمان تۆمەتباران دەستگیربکەین کە لەدوو تۆمەتبار پێک هاتوون و لەنەتەوەی عەرەبن و لەئێستادا ئاوارەن و دانیشتووی قەزای کەلارن بەناوەکانی ( ا -ع - ه ) لەدایکبووی 2003، تۆمەتباری دووەم ( ع - ث - ع ) لەدایکبووی 2005 لەئێستادا دانیان بەتاوانەکەدا ناوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (406) بەندکراون".
ئەوەشی خستەڕوو "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر چۆنێتی و هۆکاری تاوانەکە کردۆتەوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە".
س.ر

بیروڕا