کوردستانی

پەخشی HD BOX دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەخشی HD BOX دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا -
 
خاوەنی براندی HD BOX کە کۆمپانیای لایڤ دریمە بە بەشداربووانی سنووری سلێمانی رادەگەیەنێت کە لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکەنەوە بە پەخشی کەناڵەکەیان.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئازاری 2023 کۆمپانیای لایڤ دریم رایگەیاند "بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە پەخشی HD BOX دەستپێبکاتەوە بۆ هاوڵاتییان و بەشداربووانی سنووری پارێزگای سلێمانی، بەڵام لەبەر چەند هۆکار و بارودۆخێک دواخرا".
 
ئەوەشی خستەڕوو "لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەخشکردنی HD BOX لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و ئەمەش لەسەر راسپاردەی لایەنە پەیوەندیدارەکانە، دڵنیایش دەدەینە بەشداربووەکانمان کە پەخشی ئاسایی لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکاتەوە و گرفتی بۆ دروستنابێت".
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەش چەند هەفتەیەکە پەخشی HD BOX لە سنووری پارێزگای سلێمانی راوەستاوە و کۆمپانیای خاوەنی براندەکەش لە رابردوودا ئەوەی راگەیاند کە هەموو ئەو بەشداربووانە قەرەبوو دەکرێنەوە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan