کوردستانی
دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێل لە منداڵێکیدا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دوو رۆژ لەمەوپێش گەنجێکی خەڵکی زاخۆ کە تەمەنی تەنها 17 ساڵ بوو بە ئۆتۆمبێل لە منداڵێکی کچی داو دوای مانەوەی دوو رۆژ لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا دوو رۆژ لەمەوپێش لە شاری زاخۆ نزیک کاتژمێر 12ی شەو گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لە منداڵێکی کچی داوە بەناوی (هانا خالید)ەوە و دواتر هەڵهاتووە، دوای رۆژێکیش لە رووداوەکە شۆفێرەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە ".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند " پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بە فەرمانی دادوەر شۆفێرەکە دەستگیرکراوە، ئەمڕۆ هەنا خالیدی تەمەن چوار ساڵان، پاش دوو رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


