کوردستانی
هاوڵاتییەک بەهۆی لێدانی دەرزییەکەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
لە قەزای بەردەڕەش هاوڵاتییەک دوای ئەوەی دەرزییەک لە نۆرینگەیەک وەردەگرێت دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات و لە ئێستاشدا تەرمەکەی گەیەندراوەتە پزیشکی دادی دهۆک.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئازاری 2023 عەمید سەعدی ئەحمەد، بەرێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش راگەیاند "ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە، دەرزییەکی لە جۆری ئەمۆکسیلین لەگەڵ خۆی بردووەتە نۆرینگەکە و داوای کردووە بۆی لێبدەن، بەڵام راستەوخۆ دوای لێدانی دەرزییەکە دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و گیان لەدەستدەدات ".
ئیسماعیل محەمەد، کوڕی کۆچکردووەکە رایگەیاند "باوکم تەنها کەمێک هەناسەی تەنگبووە، دوای نان خواردنی نیوەڕۆ خۆی ئامادە کردووە بچێتە پرسە، بەڵام دەرزییەکی هەبووە و بۆ ئەو مەبەستە چووەتە نۆرینگە و دوای لێدانی بارودۆخی تەندروستیی تێکچووە و دوای ئەوە گەیەندراوەتە بنکەی تەندروستی بەردەڕەش و لەوێشەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ بەڵام پێش گەیەشتنی بۆ
نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. ".
نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. ".
بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش ئەوەی خستەڕوو "ئەو کەسەر دەرزییەکەی داوە لەو هاوڵاتییە ئێستا دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کەیسەکە رێکخراوە ".
ر.ع
بیروڕا


