کوردستانی
کەشناسی ئاگادارییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت سبەی هەینی ئاسمان هەور و خۆر دەبێت و هاوڵاتییان دەتوانن بچن بۆ گەشت و سەیران، ئەوەشی خستەڕوو لە درەنگانی ئەمشەوەوە تاوەکو بەرەبەیان ئەگەری درووستبوونی تەمومژی چڕ هەیە لە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئازاری 2023 پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ هەینی 10ی ئاداری 2023 هەور و خۆر دەبێت و کەش بەهاری دەبێت، هاوڵاتییان دەتوانن بچن بۆ گەشت و سەیران، شەپۆلی داهاتووی بارانبارینیش لە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە درەنگانی ئەمشەودا و تاوەکو سبەی بەیانی ئەگەرێکی زۆری درووستبوونی تەمومژی چڕ هەیە لە ناوچەکانی سلێمانی، هەڵەبجەی شەهید، شارەزوور بە گشتی، پێنجوێن، هەورامان، قەرەداغ، چوارتا ،ماوەت، تەقتەق، رانیە، دەربەندیخان و ئیدارەی گەرمیان".
ئەو شارەزایەی کەشناسی باسیلەوەشکرد "بەهۆی تەمومژی چڕەوە مەودای بینین کەمدەبێتەوە و داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن".

بیروڕا