کوردستانی

هۆشداریی دەدرێت لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک لەناو منداڵاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی دەدرێت لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک لەناو منداڵاندا
مەودا میدیا -
 
پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان رایدەگەیەنێت کە ڤایرۆسێکی نوێ لەنێو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە و زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە، سوڕی ڤایرۆسەکەش لە چەند رۆژێکەوە بۆ دوو هەفتە دەخایەنێت.
 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئازاری 2023 دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان رایگەیاند "پەتای ڤایرۆسی ئەدینۆ Adeno Virus دەکرێت توشی منداڵان ببێت لە هەموو تەمەنە جیاوازەکاندا ،چونکە چەندین زنجیرەی جیاوازی هەیە و جیاواز لە پەتاکانی دیکە ئەمیان ئەگەری هەیە لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا منداڵان تووشببن ".
 
ڤایرۆسی ئەدینۆ لەوانەیە منداڵ تووشی ئەم نەخۆشی و نیشانانە بکات:
 
 1-تا
 2-نیشانەکانی هەڵامەت
 3-چاو سووربونەوە
 4-دەنگ گڕبون یان نوسان
 5-هەوکردنی سیەکان
 6-سکچوون و ڕشانەوە
 7-هەوکردنی میزڵدان
 8-هەندێکجار هەوکردنی مێشک یان پەردەی مێشک
 9-بڕۆنکیۆلایتس کە لەلای دایکان و باوکان بە قەسەبات ناسراوە
 زۆربەی کات هەوکردنەکان سوکن بەڵام لەوانەیە منداڵ تووشی هەوکردنی قوڕسیش بکات
 
نیشانەکانی تووشبوونیش بەم ڤایرۆسە، ئەمانەن:
 جۆری زنجیرەی ڤایرۆسەکە نیشانەکانی تووشبوون دەگۆڕێت، زۆربەی کات نیشانەک وەک پەتای هەڵامەت دەبێت وەک قورگ ئێشە و لوت تەڕی، لەوانەشە نیشانەی زیاتری لەگەڵبێت وەک:
 
 ئازاری چاو سوربوبەوەی چاو
 سکچوون
 رشانەوە
 ئازاری سک
 زوو زوو میزکردن، ئازار لەکاتی میزدا،خوێن لەگەڵ میزدا
 سەر ئێشە
 
 
ئەو پزیشکە پسپۆڕە دەشڵێت "زۆر بە خێرایی ئەم ڤایرۆسە دەگوازرێتەوە بە تایبەتیش لە خوێندنگە و نەخۆشخانە و دایەنگەکاندا، لەرێگەی کۆکە و پژمە و خواردنی ئاوی پیسەوە یاخود مەلەکردن لە هاویناندا لە ئاوی پیسدا بلاو دەبێتەوە،  زۆربەی کاتیش پێویستی بە نەخۆشخانە یان بینینی پزیشک نابێت، تەنها بە پشوی زۆر و خواردنەوەی بڕێکی باش ئاو فێنککردنەوە لەکاتی بونی تادا یان پێدانی دەرمان بۆ دابەزاندنی تا  چارەسەر دەبێت، سوڕی ئەم ڤایرۆسە لەچەند رۆژێکەوە بۆ دوو هەفتە لەوانەیە بخایەنێت".
 
 
گەر منداڵ ئەم نیشانانەی هەبو یەکسەر دەبێت نیشانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵانی بدەیت:

1-تای زۆر بەرز یان تایەکەی بۆ چەند رۆژێک بەردەوام بێت.
2-کێشەی هەناسەدانی هەبوو یان هەناسەی بە ناڕەحەت بۆ ئەدرا.
3-تەمەنی بچوکتر لە سێ مانگ یان کێشەی کەمی بەرگری لەشی هەبوو.
4-ئازاری چاو سووربوونەوە و کێشەی بینینی هەبوو.
5-سکچوون و رشانەوەی  زۆر یان نیشانەی وشک بونەوەی هەبوو.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan