کوردستانی

لە بەشێک لە ناوچەکان نمە باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەشێک لە ناوچەکان نمە باران دەبارێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 10ی ئادار و سبەینێ شەممە 11ی ئاداری 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان، پلەكانی گەرما لەنێوان 8 بۆ 22 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ شەممە ئاسمان بەگشتی لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 16 بۆ 22 پلە دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan