کوردستانی
یەکێتی و پارتی سەردانی لایەنەکان دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سبەینێ شاندێکی هابەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتیی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتوو کۆببنەوە لەبارەی پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن.
هاوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی لە مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە سبەینێ شەممە 11ی ئاداری 2023 شاندێکی ئێمە سەردانی شاری سلێمانی بکات، دواتر لەگەڵ شاندێکی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کۆدەبینەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ حزبەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتوو کۆدەبینەوە، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە باسکردنە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو رێککەوتنەی کراوە لەنێوان یەکێتی و پارتی لەسەر بنەمای ئەو پرۆژەیەیە کە پێشتر یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵی دادگەری پێشکەشیان کردبوو لەبارەی هەڵبژاردنەوە".
لە چەند رۆژی داهاتوودا هەردوو مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە کۆبوونەوەیەکدا رێککەوتن لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن، بڕیاردرا نوێنەرانی هەردوولا لە پەرلەمانی کوردستان دەست بە هەنگاوە یاساییەکان بکەن بە لەبەرچاوگرتنی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکانی دیکە، هەروەها یەکێتی و پارتی هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان خاوەنی ئیرادەی خۆیانن و پێویستە سەرنج و تێبینییەکانیان تایبەت بە کورسی کۆتاکان وەربگیرێت.

س،ر
بیروڕا