کوردستانی

بۆ ماوەیەک تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ماوەیەک تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە لە داخستنی تونێلی پێشڕەو، ئاماژە بەوەدەکات بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک تونێلەکە دادەخرێت.

ئەمڕۆ هەینی 10ی ئاداری 2023 لە راگەیەندراوەی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات سبەینێ كە دەكاتە رۆژی شەممە 11ی ئاداری 2023 بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانیمان، هەڵدەستێت  بە پاککردنەوەو خاوێنکردنەوەی تونێلی پێشڕەو لە کاتژمێر (9) سەر لەبەیانی تا کاتژمێر (12) نیوەڕۆ".

هاتوچۆی سلێمانی روونیشیکردووەتەوە "بۆیە ئاگاداری هاووڵاتیان و شۆفێران دەکەین، كە شەقامی چیای ئەزمەڕ بەکاربهێنن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan