کوردستانی

ژنێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان گیانلەدەستدانی ژنێکی تەمەن 27 ساڵی راگەیاند بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە، بەپێی وتەی کەسوکارەکەی بێت خۆی فیشەکی بەخۆیەوە ناوە.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان هاتووە "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 10ی ئاداری 2023 لە قەزای کفریەوە تەرمی ژنێک بەناوی (ب - و - ر) لەدایکبووی 1996 هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەوە گیانی لەدەستدابوو".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەوتەی کەسوکاری لەماڵی خۆیان بەدەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا دەمانچەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەرداگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan