کوردستانی

زانیاریی نوێ لەبارەی بۆردوومانەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی گوندی سەیدان

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەبارەی بۆردوومانەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی گوندی سەیدان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی سەیدانی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیری پارێزگای کەرکوک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی بۆردوومانکرد و شەهید و برینداری لێکەوتەوە.

مەودا میدیا بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ کرد و رایگەیاند "گوندی سەیدان سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیرە، بۆیە ئێمە ناتوانین هیچ لێدوانێک لەوبارەیەوە بدەین".

سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ مەودا میدیا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 10ی ئاداری 2023 کاتژمێر 5:30 خولەک ئۆتۆمبێلێک کە ئەندامانی پەکەکەی تیادا بووە لە گوندی سەیدان لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومانکراوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد "بەهۆی بۆردوومانەکەوە کەسێک شەهید بووە و دوو کەسی دیکەش بریندارن و رەوانەی نەخۆشخانە کراون بە مەبەستی چارەسەر".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan