کوردستانی
چوار تەقەکەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی چوار کەسیان بە تۆمەتی تەقەکردن و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرد.
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "بە بڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێم ، پاڵپشت بە رەزامەندی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی 15ی چەک لەدرێژەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان و سەروماڵیان چوار یاسا شکێن کە تۆمەتباربوون بە تەقەکردن ، نانەوەی پشێوی ، پاش هەوڵدانیان بۆ هەڵهاتن لەماوەی کەمتر لە یەک سەعات لەتەقەکردنیان و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی قەزاکە لەلایەن هێزەکانمانەوە لەبەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکران و رووبەڕووی دادگاکرانەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "تۆمەتباران پێکهاتبوون (ع ، س ، ح ) و( م ، ئ ، ق ) و (ب ، س ، ح ) و (ر، ش، خ) دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و سێ دەمانچە و چەندین کەرەستەی سەربازی و دوو ماتۆڕسکیلیان پێبووە ، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستی بەسەرداگیراوە".
س،ر

بیروڕا