کوردستانی
ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی لەگەڵ لایەنەکاندا کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 11ی ئاداری 2023 شاندێکی هابەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتیی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتوو کۆببنەوە.
هاوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی لە مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شاندێکی ئێمە سەردانی شاری سلێمانی دەکات، دواتر لەگەڵ شاندێکی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کۆدەبینەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ حزبەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتوو کۆدەبینەوە، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە باسکردنە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو رێککەوتنەی کراوە لەنێوان یەکێتی و پارتی لەسەر بنەمای ئەو پرۆژەیەیە کە پێشتر یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵی دادگەری پێشکەشیان کردبوو لەبارەی هەڵبژاردنەوە".
لە چەند رۆژی داهاتوودا هەردوو مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە کۆبوونەوەیەکدا رێککەوتن لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن، بڕیاردرا نوێنەرانی هەردوولا لە پەرلەمانی کوردستان دەست بە هەنگاوە یاساییەکان بکەن بە لەبەرچاوگرتنی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکانی دیکە، هەروەها یەکێتی و پارتی هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان خاوەنی ئیرادەی خۆیانن و پێویستە سەرنج و تێبینییەکانیان تایبەت بە کورسی کۆتاکان وەربگیرێت.

س.ر
بیروڕا