کوردستانی

تەرمی منداڵێک لە سلێمانی دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی منداڵێک لە سلێمانی دۆزرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێک لە ناحیەی سیتەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە بەپێی وتەی کەسوکاری بێت منداڵەکە شەو ئۆتۆمبێلی بردووە و تووشی رووداو بووە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئۆتۆمبێلێک لە ناحیەی سیتەک وەرگەڕاوە و منداڵێک تیادا گیانی لەدەستداوە و پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە".

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت تاوەکو بزانین منداڵەکە کەسی دیکەی لەگەڵ نەبووە یاخود رووداوەکە چۆن روویداوە".

بەپێی وتەی کەسوکاری ئەو منداڵە بێت منداڵەکە شەو ئۆتۆمبێلی بردووە و تووشی رووداو بووە و کەوتووەتە شیوێکەوە و بەهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan